About the Book
لێواری شەو هەم دیوانە شیعر و هەم وەکو ئەرشیفێکە بۆ شیعر و نوسینەکانی شاعیر عیرفان ئەحمەدی تیرۆر کراو، لەهەمان کاتدا ئەو نوسینانەی کە نووسەران و هونەرمەندان سەبارەت بە شاعیر نوسیویانە.
لەم دیوانەیا سەرجەم شیعرەکانی شاعیری تێدایە کە بۆم کۆکرابێتەوە . هاوڕێی نزیکی شاعیر (سەلام مستەفا) ی نووسەر لە چاپی دووهەمی دیوانی (چاپی سێهەمی مەراقێك) دا زوربەی شیعرەکانی عیرفانی کۆکردبوەوە و بە هاوکاری بنکەی ئەدەبی روناکبیری وگەلاوێژ ئەرکی چاپکردنیان گرتببوەو ئەستۆ. لێواری شەو سەرجەم ئەو شیعرانەی ئەو دیوانەی تیدایە بە ئیزافە کردنی ئەو شیعرانەی تر کە بە کۆمەکی هاوڕێ نزیکەکانی لە کوردستان بۆمان کۆکرایەوە. لەهەمان کاتدا دەسنووسەکانی شاعیر و وێنەی تایبەتی تێدایە کە گرنگن بۆ ئەرشیف بمێێتەوە. هیوام سپۆنسەرمان دەست بکەوێت لە پاشەڕۆژا تا بتوانین ژمارەیەکی باشی ئەم دیوانە چاپ بکرێت و بخرێتە بەر دەستی خوێنەران.
لێواری شەو پەرتوکێکی کۆمێرشاڵ نییەو بێ سپۆنسەریشە من وەکو وەفایەك ئەم پەرتوکە پێشکەش دەکەم بە رۆحی برای بە ناهەق کوژراوم عیرفان و دایکی بە تواناو میهرەبانمان رەحمە مەحمود، کە لە تەمەنێکی زۆر گەنجەوە بە تەنها ئەرکی بەخێوکردنی ۷ مناڵەکەی گرتە ئەستۆی دوای مردنی هاوسەرەکەی. مۆمی ژیانی خۆی کوژاندەوە بۆ داگیرسانی ۷ مۆمی تر کە یەکێکیان عیرفانی داهێنەر بوو.
سمکۆ ئەحمەد
چۆن ئەم پەرتووکەت دەست دەکەوێ:
ئەم پەرتووکە بێ سپۆنسەرە و پرۆژەیەکی کۆمیرشاڵ نییە (بێ قازانجە و بێ کۆنراکتە) لە لایەن دەزگای چاپی بلیرب ئۆن لاین دادەنرێت، دەتوانێت بە یەکێك لەم دوو ڕێگایەی خوارەوە بە دەستی بهێنی
بچۆ سایتی چاپخانەی بلێرب www.blurb.com
بگەڕێ بۆ (لێواری شەو) یان (poet Irfan Ahmed) لەوێ دەتوانی :
۱ـ سەرجەم کتێبەکە ئۆن لاین ببینن یان داونلۆد بکەیتە سەر کیندڵ یان ئایپاد یان مۆبایلەکەت.
۲_ دەتوانی پەرتوکەکە بە چاپکراوی ئۆردەر بکەیت و بەپێی هەڵبژاردنی جۆری بەرگ و کاغەز نرخی پەرتووکەکە دەگۆڕێت . هەروەها نرخی ستانداردی کتێبەکە بە پێی ژمارەی ئۆردەرکراو دەگۆڕێت (سەیری سایتی بلیرب بکە بۆ زانینی نرخی ستانداردی پەرتووکەکانیان)
Features & Details
- Primary Category: Poetry
-
Project Option: 6×9 in, 15×23 cm
# of Pages: 152 -
Isbn
- Softcover: 9781389427107
- Hardcover, ImageWrap: 9781389427114
- Hardcover, Dust Jacket: 9781389427121
- Publish Date: Nov 05, 2017
- Language Undetermined
- Keywords Irfan Ahmed poet, لیواری شەو, عیرفان ئەحمەد, كورد
About the Creator
(Baran Art Association) is an International Artist Group that has no boundaries or borders. Our mission is to facilitate cultural exchange between artists from different countries while promoting peace and a civil society in both advanced and developing countries. We aim to be a bridge between artists from developing countries and more advanced countries. Through our brushes we hope to repaint this troubled world with the colour of paradise. Baran Art Association is encouraging artists from anywhere in the world to participate. It is our aim to promote these global artists works in our festivals and biennales. Our art shows will be held in diverse locals around the world, from war devastated areas such as Kurdistan, Iraq to cities in more advanced countries such as Japan, Asia, Europe and The United States. Baran Art Association will help to raise the voices of artists in the third world by promoting their creativity and providing an opportunity to have their work shown to